_ _ _ _____ ___ __ __ _(_) | _(_)___ / ( _ ) / /_ ___ ___ _ __ ___ \ \ /\ / / | |/ / | |_ \ / _ \| '_ \ / __/ _ \| '_ ` _ \ \ V V /| | <| |___) | (_) | (_) | (_| (_) | | | | | | \_/\_/ |_|_|\_\_|____/ \___/ \___(_)___\___/|_| |_| |_|
ئێکس ئێکس ئێکس: گەڕانەوەی ئێکسەندەر کەیج | |
دەرھێنەر | دی جەی کاروسو |
---|---|
بەرھەمھێنەر | جوو ڕۆت، ڤێن دیزەڵ |
نووسین | سکۆت فرایزە |
مۆسیقا | بڕاین تایلەر، ڕۆبێرت لیدیکەر |
دەستکاری | جیم پەیج، فینس پۆن |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | پاراماونت پیکچەرز |
ماوەی فیلم | ١٠٧ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٨٥ میلیۆن دۆلار |
داھات | ٣٤٦٬١ میلیۆن دۆلار |
ئێکس ئێکس ئێکس: گەڕانەوەی ئێکسەندەر کەیج (بە ئینگلیزی: XXX Return of Xander cage) فیلمێکی ئەکشنی ساڵی ٢٠١٧یە، لەلایەن دی جەی کارۆسۆ دەرھێنراوە، ئێف سکۆت فرایزەر کاری نووسینی بۆ کردووە، ڤێن دیزەڵ، دیپیکا پادوکۆن، کریس وو، تۆنی جا، دۆنی یێن، ڕۆبی رۆز، نینا دۆبرێڤ، تۆنی کۆلێت، ساموێل ئێل. جاکسن و ئەریانا گۆترێز ڕۆڵیان تێدا گێڕاوە. سێیەم بەشە لە زنجیرە فیلمی xXx، وە پاشکۆیەکی ھەردوو xXx 2002 و xXx: State of the Union 2005.
ئەم فیلمە یەکەم فیلمی «ستۆدیۆکانی شۆڕشە» لەدوای فیلمی ئەسپی ئاوی، بەیەکەم فیلمی بەرھەمھێنانی پاراماونت بیکچەرز دائەنێرێت، کە سەرەتا ستۆدیۆکانی شۆرش بەرھەمیھێنا. فیلمەکە پێداچوونەوەی تێکەڵی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە وەرگرت، زیاتر لە ٣٤٦ میلیۆن دۆلاری لە جیھاندا کۆکردەوە، دژی بودجەی بەرھەمھێنانی ٨٥ میلیۆن دۆلار بوو، کە کردییە ھەردوو فیلمی پڕ داھات، لە ستۆدیۆکانی شۆڕش.
ئەگستوس گیبۆنز، بریکاری NSA ھەوڵ دەدات، لەکاتی خۆداکردنی سەتەلایتێک، نەیمار دا سیلڤیا بۆ بەرنامەی سێ ئێکس بانگ بکات، دوای ماوەیەکی کەم تیمێکی چوار کەسی کارامە بە سەرکردایەتی «یانگ» دزە دەکەن، بۆ نوسینگەیەکی سی ئای ئەی لە شاری نیویۆرک و «سندوقی پاندورا» یان بۆ دەگەرێنەوە، کە ئەو ئامێرە توانای کۆنترۆڵکردنی سەتەلایتەکانی ھەیە، بۆ ئەوەی لە شوێنە دیاریکراوەکان وەک کڵاوی جەنگی تێکبدا.
ھەرچەندە کاراکتەری ئێکسەندەر کەیج وا بڕیارە لە پاشکۆکەدا کوژرا بێت، بۆ ڕوونکردنەوەی ئامادەنەبوونی، بەڵام ڤێن دیزەڵ لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕایگەیاند، کە وەک ئێکسەندەر کەیج لە پاشکۆیەک دەگەڕێتەوە، بە ناونیشانی XXX: گەڕانەوەی ئێکسەندەر کەیج،[١] لەگەڵ ئەوەی کە ئەو کاراکتەرە بە دوای فیلمەکەدا ڕادەست دەکرێت. سەرەتا نەک ھەر دیزڵ بۆ گەڕانەوە دیاری کرابوو، بەڵکو بەڕێوەبەری XXX ڕۆب کۆھێنیش دیارکرابوو. دیزڵ گوتویەتی کە ستایل و موزیکیش لە فیلمە سەرەکییەکە دا دەبێت، وە زیاتر لەوەی کە ھەواداران دەیانەوێت، بە دووپاتکردنەوەی لەسەر ھەموو جۆرە میلەکان و بە تراکێکی دەنگی قورس.
برایان تیلەر ئاوازو نمرەی سەرەکی فیلمەکەی نوسیوە، شان بەشانی ڕۆبێرت لیدکەر،[٢] گۆرانی و چەند ھونەرمەندی جۆراوجۆری لەخۆگرتووە، لەوانە گۆرانی کریس وو، نیکی جام و ئایس شەشی تێدایە، کە لە فیلمەکەدا دەردەکەون.
فیلمەکە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە مەکسیکۆ نمایش کرا، پاراماونت پیکچەرز لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە ئەمریکا فیلمەکەی بڵاو کردەوە،[٣] فیلمەکە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە ھیندستان بڵاوکرایەوە. لە بۆکس ئۆفیس XXX: گەڕانەوەی ئێکسەندەر کەیج ٤٤٬٩ میلیۆن دۆلاری لە ئەمریکا و کەنەدا و ٣٠١٬٤ میلیۆن دۆلار لە ناوچەکانی دیکە کۆکردەوە، بۆ کۆی گشتی ٣٤٦٬٣ میلیۆن دۆلار، لە دژی بودجەی بەرھەمھێنانی ٨٥ میلیۆن دۆلار.[٤] لە چین پاراماونت سەرنجی خستە سەر ھەوڵەکانی بەبازاڕکردن لەسەر دۆنی یەن، دانانی لە پێشەوەی چەند پۆستەرێکی فیلم لە پێش ڤین دیزڵ، ھەروەھا کلیپی ھاوبەش و پێداچوونەوەی نمایشی یەن لە فیلمەکەدا لە ماڵپەڕی بەناوبانگی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی «چین وێیبۆ».
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێکس ئێکس ئێکس: گەڕانەوەی ئێکسەندەر کەیج تێدایە. |