_ _    _ _____  ___   __                       
 __      _(_) | _(_)___ / ( _ ) / /_   ___ ___  _ __ ___  
 \ \ /\ / / | |/ / | |_ \ / _ \| '_ \ / __/ _ \| '_ ` _ \ 
  \ V  V /| |   <| |___) | (_) | (_) | (_| (_) | | | | | |
   \_/\_/ |_|_|\_\_|____/ \___/ \___(_)___\___/|_| |_| |_|

ئۆدن

ئۆدن، کێشراوە لە 1886

ئۆدن (بە نەرویجیی کۆن: Óðinn)، گەورەی خواوەندەکانە لە میتیۆلۆژیای ئەسکەندەنافی، و گەورەی خواوەند ئاسەرە. بە ناوی باوکی خواوەندەکانەوە ناو دەبرێت بەهۆی بوونییەوە بە باوکێک بۆ زۆربەی خواوەندەکان، ناوەکەی وەرگیراوە لە وشەیەکەوە کە بەواتای گووڕوتین، قینە و هۆنراوە دێت. وەک زۆربەی خواوەندە ئەسکەندەنافییەکان، لێزانییەکانی ئۆدن ئاڵۆز و زۆرن، ئەو خواوەندی دانایی، جەنگ، پێکدادان و مردنە، هەروەها رێککەوتن هەیە لەسەر ئەوەی خواوەندی سیحربازیی، پێشگوێیی، شیعر، سەرکەوتن و راوکردن بێت.